یەکێتی چۆن حیساباتی خۆی بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکی حکومەت کردووە؟
Standar kurd || دەزگای ستاندەر Standar kurd || دەزگای ستاندەر
3.38K subscribers
10,068 views
102

 Published On Sep 7, 2024

خاڵە لاوازەکانی پارتی و بەهێزەکانی یەکێتی چین لەم هەڵبژاردنە

پێگەی عالەم ئەلجەدیدی عەرەبی لە ڕاپۆرتێکی شیکاری دەڵێت لە هەڵبژاردنی ئەمجارە، بۆیەکەمجارە لە دوای مۆرکردنی ڕێکەوتنی ئاشتی لە ساڵی ۱۹۹٨ بە چاودێری ئەمریکا، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەیەوێت زۆرینەیەک بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆکی حکومەت وەربگرێتەوە.

پێگەکە دەڵێت یەکێتی چەند خاڵێک بە خاڵی بەهێزی خۆی دەزانێت لەوانە هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردن و کەمکردنەوە و دەبەشکردنی کورسی کۆتاکان، فرە بازنەیی، سەرپەرشتی هەڵبژاردن لە لایەن کۆمسیۆنی بەغدا، شکستی کابینەی نۆیەم، هەروەها سەرکەوتنی حیزبەکەی لە نەیناوا و کەرکوک بەرامبەر پارتی، لە پاڵ ئەوانەش هاوپەیمانی بەهێزی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی. کە ئێستا دەسەڵات لە بەغدا لای ئەوانە.
لەبەرامبەردا پارتی بەهۆی کێشە ناوخۆییەکانی و لە دەست دەرچوونی بەشێک لەو دۆسیانە و گواستنەوەیان بۆ بەغدا وای کردووە ترسی لە هەڵبژاردن هەبێت و دڵنیا نەبێت.


هاوکات سەنتەری ئیمارات بۆ توێژینەوەی سیاسی ڕایگەیاندووە پارتی و یەكێتیی لە پێشەنگی هەڵبژاردندا دەمێننەوە، بەڵام پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو سەخت و كاریگەر دەبێت بە هاتنە ناوەوەی هێزی ئۆپۆزسیۆنی نوێ بۆ ناو گۆڕەپانەكە، لە دیارترینیان (بەرەی گەل) بە رێبەرایەتی لاهور شێخ جەنگی. رەنگە ئەنجامی هەڵبژاردن پارتی بخاتە بەردەم بژاردەیەكی قورس، كە ئەوەش دەستهەڵگرتنە لە سەرۆكایەتیی هەرێم یاخود سەرۆكایەتیی حكومەت.
====================
#دەزگای_ستاندەرد #standard_kurd #ستاندەرنیوز #ستاندەرکورد #کورد
#عراق #محكمة_الفدرالية

www.skurd.net

show more

Share/Embed