bahjat yahya - kory amshaw
Bahjat Yahya Bahjat Yahya
56.2K subscribers
621,863 views
0

 Published On Mar 12, 2008

Copyright © By ‪@BahjatYahya‬

هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا

شینی نەی
کۆڕی ئەمشەو ناڵەی دەف و شینی شمشاڵە
شەوارەی ئاهی عاشق و دەنگی زوڵاڵە
ئەوەی لە ڕێگای عەشقا شەهیدە
هەر خۆی سەرقافڵە و زانا و موریدو

ئەی هاوڕێیان دڵم چرای کۆڕی دیوانی ئێوەیە
دەنگی نووساوی من ئەمشەو تاسەی غوربەتی پێوەیە
ئەڵم وەکو فەرهاد منیش قوڵە برینم
لە چیرۆکی خەمی خۆما شیرین ئەبینم
بەبێ ئەو هەستەی کە لەدڵمایە
بوون و نەبوونم وەکو یەك وایە

هاوار ئەمشەو نەی گڕیگرت سوتا لەگەڵ سوتانی من
دەفیش لە زیکری عەشقابوو شەهیدبوو لە گریانی من
بەندەی ئەوساتەم و گیانم ئەکەم بەقوربان
ئێوەن دکتۆری ڕۆحی من دوستم بەدامان
بەو سۆزی نەیە دڵم بدوێنە
بمکە شەیدایی و حاڵم لێبێنە

تێبینی: ئەم گۆرانیە ساڵی ١٩٩٤ بۆ یەکەم جار تۆمارکراوە و بڵاوکراوەتەوە، هەروەها بۆ جاری دووەم ساڵی ٢٠٠٤ تۆمارکراوەتەوە و بڵاوکراوەتەوە


  / 182069501810107  

show more

Share/Embed