کتێبی دەنگی ـ شاکاری حەمەدۆک ① ئەو شاکارەی کە ٤۱ وڵاتی سەرسام کرد!!
کـتـێبخانەی دەنـگـی xazan کـتـێبخانەی دەنـگـی xazan
79.3K subscribers
61,910 views
1K

 Published On Apr 1, 2020

بۆ یادگاری / ڕێکەوتی( 1/4/2020) لە زەمەنی (کۆرۆنادا) شاکاری (حەمەدۆک )مان بڵاوکردەوە. ئەم ڕۆژانە ئێمەی خەڵکی کوردستان وەک باڵندەی ڕەنگاوڕەنگ لە قەفەسی ماڵەوەدا بە تێکڕا بەند کراوین و هاتووچۆ و چوونە دەرەوەمان لێ قەدەغە کراوە. ئێمەش وەک هاوخەمیەک هەر ئەوەندەمان لەدەست هات کە شاکاری حەمەدۆک پێشکەش بە خوێنەرانی ئازیزی خۆمان کەین بۆ ئەوەی لەماڵەوە بێتاقەت نەبن .

بیرخستنەوەیەک ...

ساڵی پار لە ڕێکەوتی (21/4/2019 ) ئەڵقەی یەکەمی بەرگی چوارەمی حەمەدۆک مان وەک ڕیکلام بڵاوکردەوە.
ئەمەش لینکی ئەو ڕیکلامەیە

   • کتێبی دەنگی ـ حەمەدۆک (ڕیکلام)  
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

دەربارەی: ڕۆمانی حەمەدۆک

ڕۆمانی حەمەدۆک لە چوار بەرگ پێکدێ. بەرگی یەکەم لە ساڵی 1955 چاپکرا، بەرگی دووەمی لە ساڵی 1969 چاپکرا، بەرگی سێیەمی لە ساڵی 1984 و سێ ساڵ دواتر بەرگی چوارەمیشی چاپکرا. بەرگی یەکەم و دووەم و سێیەم لەلایەن مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەن زادە لە زمانی فارسی بۆ زمانی کوردی وەرگێڕدایە و بەرگی چوارەمیش لەلایەن عوسمان ئیسماعیلی لە زمانی سویدییەوە بۆسەر زمانی کوردی وەرگێڕدرایە.

بەرگی یەکەم ٥٤٤ لاپەڕەیە و بۆ جاری یەکەم لە ساڵی 1986 لەسەر ئەرکی: (دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی) چاپکرا و دوو ساڵ دواتر 1988 بەرگی دووەم (543 لاپەڕە) وەرگێڕدرا. لە پایزی 1990 بەرگی سێیەم (704 لاپەڕە) و بەرگی چوارەم (719 لاپەڕە) لە ساڵی 2010 بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕدران. 

ڕۆمانی (حەمەدۆک) بە نزیکەی 40 زمانی دونیا وەرگێڕدرایە و بۆ خەڵاتی نۆبلیش پاڵێورا و بەداخەوە پێی نەبەخشرا. گرنگی ئەم رۆمانە بۆ خوێنەری کورد تەنیا ئەوەنییە، کە شاکارێکی ئەدەبی گەورەی جیهانی لە رێزی نووسەرانی وەک: لێڤ تۆڵستۆی، جاک ڵۆندۆن، ئەوگوست سترینگبێری، جۆن ڕید، مەکسیم گۆرکی، ئێرنست هێمێنگوای، گابریل گارسیا مارکیز، نەجیب مەحفوز، ئورهان پاموک،...هتد دەخوێنێتەوە، بەڵکو ئەو هەست دەکا، رووداوەکانی ناو ئەم ڕۆمانە بۆ ئەو نامۆنییە و ئاشنایە. ناوەڕۆک و بەسەرهات و گۆڕەپانی ڕووداوەکان لە کورد و ژیانی کوردەواری نزیکن.

یەشار کەمال لە ماوەی 32 ساڵ رۆمانی حەمەدۆکی نووسی، بەڵام خوێنەر هەست بە هیچ بۆشایێک یان لەنگیێک ناکات و ڕووداوەکان بە نەرمی لەدوای یەکتر دەڕۆن و هیچ پسان و وەستانێکی تێدا نییە. یەشار کەمال، بە جۆرێک وەسفی ژیان و دەشت و شاخ، ئەسپ و گوڵ و گوڵزار، بۆنوبەرام و ڕووبار و جۆگە و بەفر و ڕێژنەکانی باران دەکا، بێویستی خۆت، دەچیتە ناو ڕووداوەکان و لەناویان دەتاوێیتەوە، میوانی حەمەدۆک دەبیت و لەگەڵ برادەر و دۆست و دوژمنانی دەژیت، دەبیت بە پەپولە و هەست بە لەرزینی جوتێک باڵی ناسک و مژینی شیلەی گوڵ دەکەیت، دەبیت بە بەشێک لە ژینگە و وەک جوتیارەکان برسی دەبی، تێنوو دەبی و هەست بە سەرما و گەرما و خۆشەویستی دەکەیت، توڕەدەبیت و پێدەکەنیت، وەک دەروێشێک لەو ژینگەیە دەتاوێێتەوە، دەبییە سۆفی و قەت و قەت ناتەوێ، وشە و ڕستە و لاپەڕەکان کۆتاییان پێبێت. ئەو بیرتیژییە، ئەمشێوە داڕشتن و نووسینە، باسکردنی شیوەژیانی زیندەوەر و ئاژەڵ و مرۆڤ بەو شێوە ڕاست و دروستە، لە جیهان دەگمەنە و هەربۆیەش لە ساڵی 2011 لە نیۆیۆڕک رۆمانی حەمەدۆک خرایە ناو لیستی رۆمانی هەزار ساڵە.

یەشار کەمال، نووسەرێکی کوردە و بە زمانی تورکی دەنووسی، بەڵام قەت کوردبوونی خۆی نەشاردۆتەوە و شانازیشی پێوە کردووە. دیارە ئەو زمانە کوردییەی ئەو دەیزانی، بەشی نووسینی رۆمان و شاکاری ئەدەبی نەدەکرد. لێرە دەبی، لە کەشوهەوای ژیان و گوزەرانی کورد لە تورکیا لە سەد ساڵی ڕابردوو بگەین، بۆئەوەی لە نووسەر تێبگەین و ئەو لایەنە وەک خاڵی لاواز وەرنەگرین، باس لەوە هەرناکەین، نووسین و کتێب چاپکردن بە زمانی کوردی لە تورکیا لەوسەردەم قەدەغەبوو.

ڕۆمانی حەمەدۆک، باس لە کۆمەڵگایەکی فێیۆداڵی بیست و سییەکانی سەدەی ڕابردووی گوندەکانی دەوروبەری چیاکانی تووڕووس، لێوارەکانی دەریای سپی، چووکووراوایە، ئاناوارزا و ئەدەنە و عوسمانییە دەکا. باس لە خەباتی بێکۆتایی جوتیاران بۆ نانپەیداکردن و ژیانێکی کولەمەرگی دەکا، باس لە تێکۆشانی گوندنشیەکان دژ بە زولم و ئاغا و بەگەکان دەکات، کە هەموو مافێکیان بەسەر جوتیاران هەیە و خوێنیان وەک زوحاک دەمژن. بە ئاشکرا، بوختان و درۆیان بۆ هەڵدەبەستن، دەیانگرن، دارکارییان دەکەن، بەجۆرێک هەندێک لەژێر ئەو ئەشکەنجەیە گیان لەدەست دەدەن.

باس لە خەباتی گوندنشیان بۆ ژیانێکی مەمرە و مەژی دەکا. لێرە گوندنشین خراپتر لە ئاژەڵ دەژین، دەکرێن بەجاش، بە خزمەتکار، دەستەی چەتەیان لێدروست دەکەن و لەسەر موڵک و ماڵیان نە جارێک نە دوو نە سێ دەریان دەکەن. غەدرێکی گەورە لە گوندنشینەکان دەکرێت و هیچ کەس و شووێنێکیش نییە، هانای وەبەر بەرن، ناڕەزایی و گلەیی خۆیان بگەینن. ئەو ژیانە سەختە، هەندێک کەس و یەک لەوان حەمەدۆک ناچاردەکا، ئەشقیا بێت و دەست بە چەتەیی بکا، هەندێک لە بەگ و ئاغاکان بکوژێت، بەهانای گوندنشینەکانەوە بچێت و بەرگرییان لێبکا.
partuki dangi ـ ktebi dangi
لەم کۆمەڵگایە، کەسانی قارەمان و تێکۆشەرانی بەشداربووی هەردووک شەڕی سەربەخۆیی دژ بە یۆنان و فەرەنسا، پشتگوێخراون، لە گوندەکان دەژین و ڕووت و برسین، لەکاتێدا، ئاغا جاش و خۆفرۆشەکانی بەرەی دوژمنی سەردەمی شەڕی سەربەخۆیی، حوکمی ئەو ناوە دەکەن و لافی وڵاتپارێزی لێدەدەن و دەستەڵاتی موتڵەقیان بەسەر هەرێم و گوندنشییەنەکان هەیە.

لەم رۆمانە حەمەدۆک، نەیدەویست ببێتئە چەتە، بەڵام ئاشقی خەجیج دەبێت و عەبدی

show more

Share/Embed