باوەڕنما - تێڕوانینی ئیسلام بۆ لێبووردەیی
Rudaw Stream Rudaw Stream
77.4K subscribers
14,073 views
348

 Published On Premiered Apr 9, 2024

تێڕوانینی ئیسلام بۆ لێبووردەیی
12:00
د. محەممەد خانی: دز ببەخشرێ هەموو رۆژ دزی دەکاتەوە
25:00
جاسم کەلاری: لە هەڵەی کەسی نزیکی خۆم نابوورم کە داوای لێبووردن نەکات
15:00
د. مورشید خەزنەوی: گرنگە لێبووردن و وەرگرتنەوەی ماف لێکجیابکرێنەوە

تێروانینی ئیسلام بۆ لێبووردەیی مژاری دوا بەرنامەی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن. لەم بەرنامەیەدا پێشکێشکار و میوانانی بەرنامەکە ماڵئاواییان کرد و کۆتاییان بە باوەڕنما هێنا کە لەماوەی مانگی رەمەزانی 2024دا شەوانە پەخشدەبوو.

لە سەرەتای ئەم بەرنامەیە، دکتۆر محەممەد خانی روونیکردەوە کەوا مرۆڤی خاوەن ویژدان هەرگیز نایەوێ ئازاردەربێت و هەروەها ناشیەوێ ئازار وەرگر بێت و دەڵێت "کاتێک هەڵە دەکەی، پێویستە پەشیمانببیەوە و داوای لێبووردن بکە". دەشڵێت "هەرچەندە بەخشین کاری مرۆڤە مەزنەکانە، بەڵام هەموو کەسێک شایەنی لێخۆشبوون نییە، بۆ نموونە دز ببەخشرێ هەموو رۆژ دزی دەکاتەوە، بۆیە هەڵەکار کاتێک بەخشرا، دەبێت خاوەن ماف قەرەبوو بکاتەوە". دکتۆر محەممەد خانی ئاماژەی بەوەکرد کە دوای بەخشین، گەشەکردن و ئازادی و سەقامگیری دەستپێدەکات، ئینجا ئەوەی لێبووردەیی دەنوێنێت لەڕووی دەروونییەوە دڵخۆش دەبێت.

لای خۆیەوە دکتۆر مورشید خەزنەوی لەو بارەی لێبووردەییەوە گوتی "کەسێ لێبووردە پاداشتێکی گەورەی لای خودای گەورە هەیە، هەروەها لای خەڵکیش خۆشەویستە، بەڵام دەبێت خەڵک لێبووردن و وەرگرتنەوەی ماف لێکجیابکاتەوە، چونکە ئەمانە دوو شتی جیاوازن". دکتۆر مورشید خەزنەوی داوای گەردەن ئازایی لە هەموو کەسێک کرد.

مامۆستا جاسم کەلاریش لە بارەی لێبووردەییەوە روونیکردەوە کە لێبووردەیی سیفاتی خودای گەورەیە و دەڵێت "خوای گەورە کەسانی لێبووردەی خۆشدەوێت". مامۆستا جاسم کەلاری گوتیشی "لە هەڵەی کەسی نزیکی خۆم نابوورم کە داوای لێبووردنم لێ نەکات و دەبێت کەمترین لێبووردن بە هەڵەی کەسە نزیکەکان بدرێت، چونکە ئەوان جیاوازن لە خەڵكی دیکە".

show more

Share/Embed